هانا: رۆژی چوارشەممە ٣١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٢ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "محەممەد تاهیر حسێنپوور" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە گەیشتووە، ناوبراو رۆژی یەکشەممە ٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بێسەروشوێن کران دەرکەوت بۆ گرتووخانەیەکی سپای پاسداران لە ورمێ رەوانە کراوە. لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئێستا بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوێزراوەتەوە.