هانا: رۆژی چوارشەممە ٣١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٢ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "محەممەد تاهیر حسێنپوور" خەڵکی نەغەدە راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە گەیشتووە، ناوبراو ماوەیەک لەوەپێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر و دوای لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ورمێ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوێزراوەتەوە.