هانا: رۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کرێکارانی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاو بۆ گۆلی ورمێ بە هۆی نەدانی هەقدەستەکانیان و هەلومەرجی سەخت و دەژواری کارەکەیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و تێکەڵ بە شەپۆلی بەرینی مانگرتنی سەراسەری کرێکاران بوون.
هەروەها کرێکارانی پەیمانکاری پاڵایشگاکان، پیترۆشیمییەکان و ناوەندە گەورەکانی کار بۆ بردنە سەری هەقدەستەکانیان، وەرگرتنی هەقدەستی یەکسان، بەهرەمەند بوون لە مافی یەکسان وەک کرێکارانی فەرمی و گۆڕینی نۆرەی مەرەخەسییەکان دەستیان داوەتە مانگرتنی سەراسەری.
خاڵەکانی ١، ٢ و ٣ی بەندی ٢٣ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە مافەکانی کرێکاران بەم جۆرەی خوارەوە دەدوێ:
بەندی ٢٣:
خاڵی یەکەم: هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە کار بکا، کاری خۆی ئازادانە هەڵبژێرێ، خوازیاری هەلومەرجێکی دادپەروەرانە و جێگای رەزامەندی خۆی بۆ کار کردن بێ و لە بەرامبەر بێکاریشدا پشتیوانی لێ بکرێ.
خاڵی دوویەم: هەمووان مافی ئەوەیان هەیە بە بێ هەر جۆرە جیاوازی و هەڵاواردنێک، لە بەرامبەر کاری یەکساندا هەقدەستی یەکسان وەرگرن.
خاڵی سێیەم: هەر کەسێک کار دەکا مافی خۆیەتی هەقدەستێکی گونجای لە بەرامبەردا وەرگری کە جێگای رەزامەندی خۆی بێ و ژیان و بەڕێچوونی خۆی و بنەماڵەکەی دا
