نەغەدە: شارۆمەندێک بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی رەوانەی بەندیخانە کرا 

هانا: رۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێک بە ناوی “بەختیار تورباڵاگیر” (مستەفا)، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دەشتی قوڕە” لە ناوچەی نەغەدە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی قۆڵبەست و رەوانەی بەندیخانە کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم شارۆمەندە، لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠دا بە تۆمەتی "ئەندامەتی حزبە سیاسییەکان، کۆبوونەوەی نهێنی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆ، شاردنەوەی چەکوچۆڵی قەدەغەکراوی شەڕ و بەزاندنی نایاسایی سنوور"، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شنۆ لە سەر یەک بە ٩ ساڵ بەندکران سزا درا و ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران داشکا. 

شایانی باسە ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپیچینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ کرابوو. پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە گواستبوویانەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ و دواتر رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular