هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٦ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "سۆران عیزەتی فەر" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی نەغەدە راگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو باوکی دوو منداڵە.
شایانی باسە بێکاری و هەژاری و گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکان هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی پیاوانە کۆمەڵگای کوردستان.
