رۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە بەرامبەر بە ٢٧ی فێبرواری، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” کوڕی “عومەر” خەڵکی پیرانشار، کە پێشتر سزای بەندکرانی بۆ بڕابۆوە، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕکردنی حوکمەکەی رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
ناوبراو ١٩ی بەفرانباری ٩٨ بەرامبەر بە ١٠ی دیسەمبری ٢٠١٩ گیرابوو و دوای ٤٠ رۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکان، لە لایەن دادگای پیرانشارەوە حوکمی پێنج مانگ بەندکردنی بە سەردا سەپاوە.