نەغەدە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد تاهیر حسێن‌پوور" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی نەغەدە راگەیەندراوە. 

بەگوێرەی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو بە بی بەڵگەی یاسایی لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی سپاوە لە کۆڵانی ماڵی خۆیان قۆڵبەست و بۆ شوێنێک نادیار گوازراوەتەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular