هانا: رۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٨ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "سۆران ئەرزەن" خەڵکی پیرانشارە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە مانگی گەڵاڕێزانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرابوو. ئێستاش دوای ماوەیەک دەستبەسەرکران لە بەندیخانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
