بە پێی ئەو ڕاپۆرتەتانەی بە تازەیی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئاژوان کیانی ، ڕۆژی یەکشەممە “٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لە شەڕێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای “گاڕان”ی نێوان مەریوان و ناوچەی کۆماسی بە تەقەی ئەم هێزانە کوژراوە .
ئاژوان کیانی کوڕی ئەحمەد خەڵکی ئاوایی "بالک"ی سەر بە مەریوان بوو .
شایانی باسە هیچ کام لە حزبە کوردیەکان تا ئێستا بەرپرسایەتی ئەم شەڕەیان لە ئەستۆ نەگرتووە .