ناکارامەیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە “٢٩ی رەشەمەی ١٤٠٢”، بەرپرسانی نەخۆشخانەی ورمێ لە لوتکەی نابەرپرسیارێتیدا سەرجەم نەخۆشانی بەشی مێشک و دەرونیان لە بەشی خۆیان دەرکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو نەخۆشانە گواستراونەتەوە بۆ بەشی هەرسەک (گوارشی) لە نەخۆشخانەکە ڕاگوێزراون و بەرپرسانی ئەم بەشە بە ئاشکرا بە نەخۆشەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە دەچینە پشووی نەورۆز، و ئەگەر ناڕەزایەتیتان هەبوو، دەتوانن نەخۆشەکانتان ببەنەوە ماڵەوە یان بیانبەن بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە . 
ئەم نەخۆشانە ئێستا لەبەر پێویستی لە بەشی هەرسەکی نەخۆشخانەی خومەینی لە ژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا ڕاگیراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular