وێنەیەکی پڕ لە ئازاری هاوڵاتییەک کە بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە کە لێوی دوریوە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئاوریلی ٢٠٢٣، هاوڵاتییەکی تەمەن مامناوەندی خەڵکی خۆی بە هۆی هەژاریی لە ڕادەبەدەر و بێکاری لە بەردەم لێژنەی یارمەتییەکانی ئەم شارە، لێوی خۆی دوری.
ئەم هاوڵاتیە لەسەر کاغەزێک بە دەستەوە نووسیویەتی: من لە هەژاریدا دەژیم و بژێوی لە ژەم نانخواردن پەیداناکەم.
هەر بەڵێنێک بە من دەدەن نایبەنەسەر، منداڵەکانم برسین.
لە ماوەی ٢ ساڵدا هاوکاری لێژنەی فریاگوزاری یەک ماکارونی زەیتون بووە بۆ من.
"چون ناچار بوم لێوەکانم دوریوە"