ناسنامەی کرێکارێکی خەڵکی سەقز کە لە “پێنجوێن” گیانی لەدەستدابوو بۆ هانا ئاشکرا کرا 

بەپێی راپۆرتی هاکارانی هانا، ناسنامەی ئەو کرێکارە کە دوێنی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٦ی دیسەمبری ٢٠٢١)، لە پێنجوێن بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدابوو “ئیبراهیم بەهرەمەند” راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئیبراهیم بەهرەمەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" و "شەمسە" و خێزاندار بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە یەکێک لە گردەکانی دەرەوەی پێنجوێن بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە، ناوبراو بە هۆی بێکاری و هەژاری وەک گەلێک لە شارۆمەندانی دیکەی کوردستانی ئێران بۆ کار و پەیدا کردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی وەک کرێکاری کۆچبەر رووی کردبووە هەرێمی کوردستانی عێڕاق. بەداخەوە ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی کورد کە وەک کرێکاری کۆچبەر روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوەکانی شوێنی کار ئەندامانی لەشیان یا گیانیان لەدەستدەدەن و هیچ هاوکارییەکیش ناکرێن یا هیچ بیمەیەک خۆیان یا بنەماڵەکانیان ناگرێتەوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular