مەهاباد/ گیان لە دەستدانی شارۆمەندێکی ناڕازی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

هانا؛ رۆژی پێنجشەممە “٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” بە ناوی “مەسعوود ئەحمەد زادە” خەڵکی مەهاباد، دوای بریندار بوونی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت ئەمڕۆ بە هۆی خەستی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

ناڕەزایی لەشارە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە ڕۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، بەبۆنەی چلەی ژینا ەمینی لە شارەکانی کوردستان، خەڵک  ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی نەمان بۆ دیکتاتۆریان دەوتەوە خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەرەو توندوتیژیی برا کە لە ئاکامدا  ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون.  لە مەهاباد شەش هاوڵاتی کە دوو ژن و منداڵێکیان تێدابوو، لە ڕۆژێکدا گیانیان لەدەستدا و دوو .هاوڵاتیش لە شاری بانە کوژران و لە شاری سنە دوو گەنجی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ڕۆژێکدا گیانیان لەدەستدا 
لە ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥٤ کەس لە سەرتاسەری وڵات کوژراون کە ٤٨ کەس لە پارێزگاکانی کوردستانن و لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە کوژراون، ئەوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ خۆپیشاندەرەکان دەکەنە ئامانج و گیانیان لێ دەستێنن. تا ئێستە نزیکەی ٤٥ کەس لە . کوژراوەکان منداڵن

RELATED ARTICLES

Most Popular