مەلەکشاهی: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، رۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠١ – (٩ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێک لە “مەلەکشاهی” سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی کار کردندا لە بینایەک بە هۆی ئەوەی برق گرتوویە گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کرێکارە "موسەدیق غولامپوور" و تەمەن ٣١ ساڵە و خەڵکی "مەلەکشاهی"یە و لە کاتی کار کردندا لە بینایەک بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارەوە برق گرتوویە و بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. تەرمی ئەم شارۆمەندە بۆ پشکنین رەوانەی پزیشکی داد کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular