مەشەد؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان

هانا: لە بەرەبەیانی ڕۆژی”دووشەممە ١٢ی دیسەمبر٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”مەجید رەزا رەهنەوەرد”٢٣ ساڵە یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە ، لە مەلاعام حوکمی لە سێدارەدانی جێی بە جێی کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی بەسیج بە ناوەکانی”دانیال رەزازادە و حوسەین زینال زادە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە”٢٨ی دیسەمبری٢٠٢٢” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەشەدەوه حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لە هەرمافێکی مرۆڤی و مافی هەبوونی پارێزەر بێ بەش کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular