مەرەخەسی دەرمانی چەنگیز قەدەم خێر ،زیندانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی مسجد سلێمان 

هانا:چەنگیز قەدەم خێر حەپس کێشراو سیاسی  کورد لە بندیخانەی مسجد سلێمان چەن ساڵ دەبی بە ئیلتهابی گورچیلەوەئازار دەبینێ و بە پێی داوا کاری بنەماڵە و پاڕێزەر خۆی بە  مەرەخسی دەرمانی ڕەوانە دەکرێ.

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: ئەم شارۆمەندە بە ماوی ۱۱ساڵ دەبی لە بەندیخانەی حکومەتی ئیران بەسەردەبات.

چەنگیز قەدەم خێر خەڵکی شاری کامیاران و لە دایک بووی ۱۳۶۷ و له ۱۹ی جۆزەردانی ساڵ ۹۰ له شاری سنە له کاتێکدادەستبەسەردەکری کە هێزەچەکدارەکانی سپای ئیران تقەی راستەوخۆ بە کار دهێنن.

ناوبراویان بۆ بەندیخانەی شاری سنەرەوانەکرد لە دوای ماوی دوو ساڵ حەپس کرانی بە بەندیخانەی مسجدسولێمان لە نێوان ۴۷۰ مەتری زانگهەی دوورخرایەوە. نابراو لە ماوی چەندین جار دادگاهی کردن بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەندام بوون لە حیزب کۆمەڵە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنە و لەلایان قازی بابایی بە ۴۰ ساڵ حەپس مەحکوم کرا

RELATED ARTICLES

Most Popular