مەریوان/ گیان لە دەست دانیی شارۆمەندێک بە هۆیی گاز گرتوویەوە

هانا:بە پێی ھەواڵێک کە بە ناوەندی ھەواڵگیری ھانا گێشتووە، رۆژی (یەک شەممە٢٧ی فێبرواری٢٠٢٢ــ۸ی رەشەمەی ۱۴۰۰)  شارۆمەندی شاری مەریوان لە کاتی کار کردن بەھۆی گاز گرتویی گیانی لەدەست دا.

هاوکارانی هانا:ناسناوی ئەم شارۆمەندەیان "کەریم تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی ژنین سەر بە سەولاوای مەریوان ڕاگەیاند.
کەریم سەرپەرەستی بنەماڵەیەکی مرۆڤ دۆست و زەحمەتکێش ودەست کوورت بووکە بۆ  بەدست ھێنانی پێداویستێ ژیانی دەستی دابوو بە پیشەی سایەقی و مسافر بەری لە شاری مەریوان و دەور و بەری.
ناوبراو لە کاتی کار  کردن و لە دوای دابەزینی مسافرەکان بەھۆی سارد بوونی کەش و ھەواوەو بۆ  گەرم کردنەوەی خۆی لە ناو ماشینەکەی لە ڕێگای شاری سنە پیکنیکێکی لە ناو ماشینەکەی ھەڵکردووە کە بەھۆی زۆر بوون و بڵاو بوونەوەی مێنۆ ئۆکسیدی کەربۆن بە داخەوە گیانی لەدەست دا

RELATED ARTICLES

Most Popular