مەریوان: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەباوە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی “کوردپا” بڵاوبۆتەوە، کرێکارێکی کورد لە مەریوان لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستداوە. 

ناسنامەی ئەم کرێکارە "ئیسلام قادری" خەڵکی ئاوایی "کولێژ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە و بە هۆی تەزووی کارەبا لە کاتی کاردندا گیانی لەدستداوە. 

شایانی باسە پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular