هانا: رۆژی شەممە ١٦ی رشەمەی ١٣٩٩ – ٦ی مارسی ٢٠٢١ کرێکارێک لە مەریوان بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لە دەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە کوردە "عەباس مساعید" دانیشتووی گەڕەکی بێسارانی مەریوانە و یەکێک لە وەستاکارە ناسراوەکانی کاری رەنگی بیناسازی بووە.
ناوبراو لە رۆژانی رابردوودا بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەوە بە تووندی بریندار و گیانی شکابوو. بەداخەوە رۆژی شەممە بە هۆی کاری بوونی برینەکانی گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە ئێران و گوێ نەدانی بەرپرسان، ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران دەبنە قوربانی.
لە ئامارێکی جیهانیدا کە سەبارەت بە ئەمنییەتی شوێنی کار راگەیاندراوە وڵاتی ئێران لە پلەی ١٠٢ دایە لە ئاستی دنیادا کە پلەیەکی زۆر نزمە.