بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “31ی ئۆکتۆبری 2023” بە هۆی ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوە لە ئاوایی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان ، 11 کەس ژەهراوی بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە .
سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ ئاوی خواردنەوەی ئاوایی سەردۆش کە ئاوی پێویستی 450 سەر خێزان دابین دەکات ، ژەهراوی بووە ئەمەش بووەتە هۆکاری ژەهراوی بوونی زیاتر لە 11 کەس لە دانیشتووانی ئاواییەکە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی بوعەلی و فەجر لە مەریوان .
ناسنامەی سێ کەس لەم شارۆمەندانە "مەجید کاردۆش ، ئارەزوو گرامی و محەممەدغەریب رەحمانی" بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی زانیاریەکانی هانا ژەهراوی بوونی ئاوی خواردنەوە بووەتە هۆی لە کار کەوتنی گورچیلەی مەجید کاردۆشی و چوونە ناو حاڵەتی کۆماوە .
