شەوی دووشەممە ١٩ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، قامیشەڵانی دەریاچەی زرێبار ئاگری گرت.
ئەم ئاگرە لە کاتژمێر ١٨ تا ٢١ی دوێنێشەو درێژەی کێشا و ٨ هێکتار و نیو لە قامیشەڵانی زرێبار سووتاوە.
شایانی باسە دەریاچەی زرێبار لە مەترسی وشکبووندایە و بەشێکی بەرینی وشک هەڵاتووە و ساڵێ چەند جار ئەو قامیشەڵانە دەسووتێ و گەلێک پەلەوەر و گیانداریش دەبنە قوربانی.