مەریوان : کچێکی مێرمنداڵ بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی ئیتڵاعات

هانا ؛ رۆژان مەلەکی کچێکی مێر منداڵ تەمەن ١٦ ساڵان خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر و دانیشتووی مەریوان ، بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی ئیتڵاعات و لێپرسینەوەی لێ کرا .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەوشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ رۆژان مەلەکی رۆژی شەممە "١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣" بە هۆی درووشم نووسین لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت کراوە و پاش دوو کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشە ئازاد کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular