مەریوان: کوژرانی ئەفسەرێک 

هانا: رۆژی سێشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٤ی مەی ٢٠٢١)، لە تێکهەڵچنێکدا لە مەریوان ئەفسەرێک کوژرا. 

سەرچاوەکانی هەواڵ بە هانایان راگەیاند ناسنامەی ئەم ئەفسەرە سەربازییە "حسێن ناموەر" خەڵکی قوروەیە و لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ چەند چەکداری نەناسراو کوژراوە. 
ئەم تێکهەڵچوونە لە سنووری "دەرناخێ" لە ناوچەی مەریوان لە سەر سنووری ئێران و عێڕاق روودیداوە. 
شایانی باسە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران رۆژانە لەو سنوورانە تەقە لە شارۆمەندانی کورد دەکەن یا دەیانگرن و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدەن. گەلێک جاریش لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت لە کۆڵبەران، کارەساتی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە و خەڵکی هەژار و بێکار خوێنیان دەڕژێ و دەکوژرێن یا بریندار دەبن. ئەم هەڵسووکەوتانەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران خەڵکی تووڕە کردووە و وەزاڵە هێناوە و جاری وایە کاردانەوەی لەم چەشنە لەلایەن خەڵکی ناڕازییەوە بەدی دەکرێ. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular