مەریوان: ژنێک هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی بێنێ 

هانا: رۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، ژنێک بە ناسنامەی “بێگەرد قادری” تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی مەریوان هەوڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ. 

جێگای ئاماژەیە ئەم شارۆمەندە کورد لە نەخۆشخانەی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. 
هۆکاری پەنا بردن بۆ خۆکۆژی لەلایەن ئەم شارۆمەندەوە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 

شایانی باسە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی و بەمێرددانی زۆرەملی و نەبوونی پشتگیری یاسایی لە ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular