مەریوان: ژنێکی ٣٣ ساڵان کۆتایی بە ژیانی هێنا 

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتووە،  ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە ناوچەی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

ناسنامەی ئەو شارۆمەندە کوردە "شیلان وەیسی" ٣٣ ساڵ تەمەن خەڵکی ئاوایی "چۆڕ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە. 
ناوبراو حەبی خواردووە و بەم جۆرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.  

جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخەی ئێستا و هەڵاواردن و فەرق و جیاوازییەک کە دەرهەق بە خەڵکی کورد رەچاو دەکرێ، رادەی خۆکوژییەکان لە کوردستان لەچاو بەشەکانی دیکەی ئیران پترە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular