مەریوان: پیاوێک بە مەبەستی کوشتنی هاوسەرەکەی بە ماشێن خۆی پێدادا 

هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٠ی مەی ٢٠٢١) لە مەریوان پیاوێک بە ناوی “ئەیوب” بە مەبەستی کوشتنی هاوسەرەکەی بە ماشێن خۆی پێداداوە و ژنەکەش بە توندی بریندار بووە. 

بەگوێرەی راپۆرتێک کە هاوکارانمان لە مەریوانەوە بۆ "رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا"یان ناردووە، ناسنامەی ئەو شارۆمەندە ژنە "سەبری" راگەیەندراوە. ناوبراو بە هۆی ئەم رووداوەوە سەر و دەستی بە توندی بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی "فەجر"ی مەریوان لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.  
ئەم رووداوە لە شەقامی بیست میتری لە پشت خوێندنگەی "نسا" لە گەڕەکی "کوورەی مووسەوی" لە مەریوان روویداوە. 
شایانی باسە ئەو شارۆمەندە ژنە خوازیاری جیایی لە هاسەرەکەی بووە، کەچی بەم شێوەیە لەلایەن مێردەکەیەوە وەڵامی دراوەتەوە و بە ماشێنەوە پەلاماری داوەتە سەری. هەروەها جێگای ئاماژەیە ئەم بنەماڵەیە کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ و کچێکی تەمەن ٨ ساڵیان هەیە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular