بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، “سەلاح ئازادی” چالاکی فەرهەنگی و پیشەیی مامۆستایان و خەڵکی مەریوان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٢ی مەی ٢٠٢٢)، پێشکەشکاری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی مەریوان بێ، دوێنێ شەو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە تا بەشداری نەکا.
شایانی باسە "سەلاح ئازادی" پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پەروەندە سازی بۆ کرابوو و دوایین کەڕەت ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ داوا کرابووە پۆلیسی "فەتا" و ٢٩ی خاکەلێوە بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزامی ئیسلامی، هاندانی رای گشتی، لایەنگری لە حزبە کوردستانییەکان و ناردنی وێنە و فیلم بۆ ئەوان" دەستبەسەر کرابوو و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی ئازاد کرابوو.
