مەریوان: هەڕەشەی توندی بەرپرسانی حکومەت لە کرێکارانی شارەوانی 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، بەرپرسانی حکومەت هەڕەشەیان لە سەرجەم کرێکاران و کارمەندانی شارەوانی مەریوان کردووە،  ئەگەر لە خۆپیشاندانێک کە حکومەت بە بۆنەی “قودس”ـەوە بەڕێوەی دەبا بەشداری نەکەن، هەقدەستەکانیان لێ دەبڕن. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەم کرێکارانە لەلایەن بەرپرسانی "حەراسەت"ی شارەوانییەوە (کە ناوەندێکی ئەمنی حکومەتە لە شارەوانی یا باقی ئیدارەکان) هەڕەشەیان لێ کراوە، ئەگەر لە خۆپیشاندانێک کە حکومەت بە بۆنەی "قودس"ـەوە بەڕێوەی دەبا بەشداری نەکەن، هەقدەست و جێژنانە، دەرماڵە، خەڵات و هەقی ئیزافەکار و هەموو شتێکیان لێ دەبڕن. 

ناچار کردنی شارۆمەندان یا کرێکاران بە کاری زۆرەملی و هەڕەشەی بڕینی هەقدەست و مووچەکانیان لە ئەگەری ملنەدانیان، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و خەڵک دەبێ ئازاد بن بۆ شێوەی بیرکردنەوە و ژیانی خۆیان. کار و هەقدەستی کار نابێ بکرێتە ئامرازێک بۆ سەرکوت یا ناچار کردنی کرێکاران و شارۆمەندان بە کاری تۆپزی و زۆرەملی. بەشداری نەکردنی شارۆمەندان لە رێوڕەسمە حکومییەکان نابێ بەدوداچوونی یاسایی، تەمبێ کردن، بڕینی هەقدەست یا دەرکردن لە کار و ساز کردنی گیروگرفت و هەڕەشە و گرتنی بەدواوە بێ. 

RELATED ARTICLES

Most Popular