هانا:ڕۆژی پێنجشهممه ١١ی خهرمانانی ١٤٠٠ – (٢ی سیپتەمبری ٢٠٢١)، ماشێنێک لە جۆری مینی بووس كه سهرنشینهكانی خهڵكی گوندی “پیرسهفا”ی سهر به مهریوان بوون، له دهورووبهری گوندی “پاڵهنگان” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و بهو هۆیهوه ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە، بە هویی خڕاپی ڕێگاو بانەکانی کوردستان و ئیران ساڵی زیاتر لە ١٩هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست ئەدەن و بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئێران گرنگی پێ نادەن. ئەمە لە کاتێکدایە لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە بەردەوامی هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگا چارە دەدەن تا رێژەی قوربانییانی رووداوەکانی هاتوچۆ بە کەمترین ئاستی خۆی بگەیەنن و سەرمایە زۆری بۆ تەرخان دەکەن.