هانا: رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣ی ژولای ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەهدی رەسایی” تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مامە ڕیشە و خەڵکی ئاوایی “سەردووش” لە ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی زیاتر لە سەر شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ مەهدی رەسایی لەبەردەستدا نییە.