مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٨ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە. 

ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئیرەج رەحیمزادە" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "ڕوار" لە ناوچەی سەوڵاوا و نێشتەجێی مەریوان راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعات چوونە سەر ماڵی ئیرەج رەحیمزادە و بە بێ بەڵگەی یاسایی قۆڵبەستیان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە. 

شایانی باسە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular