مەریوان: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی سیاسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠١ – (٩ی مەی ٢٠٢٢)، “ئالان بورزوویی” چالاکی سیاسی و خەڵکی مەریوان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦ مانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە. 

ئالان بورزوویی لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی مەریوانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. 

بەپێی بەندەکانی ١٩ و ٢٠ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئازادی بەیان و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕا و هەروەها پێکهێنان یا ئەندامەتی لە ئەنجومەن و رێکخراو و حزبی سیاسیدا یەکێک لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە و حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە. لە خوارەوەی بەندی ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ وەک خۆی دادەنێین. 

بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا. 

RELATED ARTICLES

Most Popular