هانا: رۆژی شەممە ٢٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٣ی نوامبری ٢٠٢١)، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران شەش شارۆمەندی کوردیان لە مەریوان دەستبەسەر کرد.
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان بۆ رەوانە کردووین کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١ فەرید درەخشانی
٢ کەیوانی مینوویی
٣ عەبدولڕەحمان ئەفشار
٤ ئیدریس بەهرامیان
٥ عەبدولڕەحمان ئەشتەک
٦ محەممەد ئەحمەدی
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندانە خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ناوچەی مەریوانن. جێگای ئەماژەیە ئەم شارۆمەندانە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
