مەریوان: دەستبەسەرکرانی نەوید کۆنەپووشی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، “نەوید کۆنەپووشی” چالاکی مەدەنی و خەڵکی مەریوان رۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. 

ئەم چالاکە مەدەنییە خەڵکی ئاوایی "رەشەدێ" لە ناوچەی مەریوانە و دوێنێ یەکشەممە بە هۆکاری نادیار و بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەڕەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular