بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی مەریوان رۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٠ی دیسەمبری ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "سامان مەعڕووفی" خەڵکی مەریوانە و هێزەکانی ئیتلاعات لە ماڵەکی خۆی بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی بە هۆکاری نەزانراو دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە.
دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی ئاشکرا نەکردنی هۆکاری گرتنی شارۆمەندان و هەروەها دەستڕانەگەیشتن بە پارێزەر و بڕینی پێوەندی لەگەڵ بنەماڵە و دەرەوەی بەندیخانە، بە مانای بێ هەواڵ بوون لە چارەنووسی کەسی دەستبەسەرکراوە و ئەمەش پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە کە رۆژانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێ.
