هانا: سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٤ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنیەتییەکان ٢ شارۆمەندی کوردیان لە گوندی “نێ” دەسبەسەر کردووە.
ناسنامەی ئەم ٢ شارۆمەندە "ئارام نیکپەی" کوڕی عەزیز و "جەماڵ گرامی" خەڵکی ئاوایی "نێ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە.
دەسبەسەرکردنی ئەم ٢ شارۆمەندە کوردە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا ئیتلاعاتی سپا ٣ لاوی دیکەیان لەو ئاواییە دەسبەسەر کردووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بۆمان هاتووە، دەسبەسەر کردنی شارۆمەندان، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەڕێوەچوو. هەروەها تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ هەواڵێک لە هۆکاری گرتن و بارودۆخی ئەو دوو شارۆمەندە لەبەر دەستدا نییە.
گرتنی سەرەڕۆیانە و بێ هەواڵی لە چارەنووسی دەسبەسەرکراوان، پێشێل کردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە لایەن حکومەتی ئێران بەڕێوەدەچێ.