مەریوان: دەسبەسەرکردن لانیکەم ٤ لاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: دەسبەسەر کردنی لانیەکم ٤ کەس لە لاوانی ناڕازی گەڕەکی “دارسەیران”ی مەریوان. 

بەگوێرەی راپۆرتی هاوکارانی "هانا" ئەم شارۆمەندانە کاتژمێر ٢٢ی دوێنێشەو لە قاوەخانەی "پیر بابا" لە چوارڕێیانی "بایەوە"ی مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە قۆڵبەست کراون. 
ناوی ئەم شارۆمەندانەی دەسبەسەر کراون بەم جۆرەیە: 

1-    فوئاد فەیزی 
2-    کەژوان فەیزی 
3-    شێرکۆ سۆهرابی 
4-    ئاکۆ خۆشناو (ئاکۆ چاوگی) 

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاری و هەواڵێک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە کوردانە لەبەردەستدا نییە. 
هاوکارانی هانا لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا رایانگەیاندووە رۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، لاوانی گەڕەکی "دارسەیرانی کۆن" کە شەوی پێشترەکەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێرشی سەلەفییەکان کۆببوونەوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە رێگای پێوەندیی تەلەفونەو هەڕەشەیان لێ کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular