مەریوان: دەسبەسەرکردنی پارێزەرێک لە لایەن سپای پاسدارانەوە 

“گوڵاڵە وەتەندووست” وەکیل و پارێزەری خەڵکی مەریوان، لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا. 

هەواڵنێری "ئاسۆنیوز" لەم بارەوە رایگەیاند: ئەم وەکیلە کوردە و لە رۆژانی رابردوودا لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەربوونی چەند رۆژ لە گیرانی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لە بابەت هۆکاری گرتن و شوێنی دەستبەسەرکرانی لە بەر دەستدا نییە. 
پێشتریش گوڵاڵە وەتەندووست چەند کەڕەت لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگ کرابوو و دەستبەسەر و هەڕەشەی لێ کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular