شەوی یەکشەممە ١٠ی رەشەممەی ٩٩ بەرامبەر بە ٢٨ی فێبرواری ٢٠٢١ی زایینی، ٦ شارۆمەندی مەریوانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
"تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" ناسنامەی ٤ کەسی بۆ هاتووە کە بریتین لە: ئاڕمان شێرزاد، رۆژگار فەرقیزادە، مادیح محێدینی و محەممە ساڵح گودەرزی. تا ئێستا ناسنامەی ئەو ٢ کەسەی ترمان بە دەست نەگیشتووە.
شایانی باسە ئەو شارۆمەندانە بە بێ حوکمی یاسایی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە گیراون و سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانیان هێشتا هیچ هەواڵێک لە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکردنیان لەبەردەستدا نییە.