هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٧ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە ئاوایی “نێ” سەر بە مەریوان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "رێبوار پەروازە" راگەیەندراوە و بە هۆی بەشداری کردن لە رێوڕەسمی نەورۆز گرتوویانە.
پێشتر ٦ شارۆمەندی دیکە خەڵکی گوندی "نێ" لە ناوچەی مەریوان لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامی و ناوندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و تا ئێستاش چارەنووسیان ئاشکرا نییە.
ئەو شارۆمەندانەی پێشتر لە گوندی "نێ" گیرابوون ناسنامەیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
- سیاوەش بامداد
- جەماڵ گەرامی
- سەلمان ئەفرا
- سەیوان پەرتەو
- ئارام نیکپەی
- ئارام نیکپەی
شایانی باسە ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکاندا و بەڕێوەبردن و بەشداری کردن لە بۆنە و رێوڕەسمە کولتوری و نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە.