مەریوان: دەسبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٤ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” لە ناوچەی مەریوان دوای بانگ کردنی بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کراوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە “محەممەد رەسائی” تەمەن ٢٦ ساڵ راگەیەندراوە. 

بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ئەم شارۆمەندە لە رێگای پێوەندییەکی تەلەفونییەوە بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular