هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، «جەبار دوستی» چالاکی پیشەیی و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان چوونە سەر ماڵی «جەبار دوستی» و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، ناوبرا تەمەنی ٦١ ساڵە و نەخۆشی دڵی هەیە.
شایانی باسە «جەبار دوستی» پێشتریش بە هۆی چالاکی پیشەییەوە بۆ دەستەبەر کردنی داوکارییەکانی مامۆستایان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.