هاوکارانی هانا بە ناردنی راپۆرتێک لە مەریوانەوە ئاگاداریان کردین، پڕۆژەیەکی تاڵانی ئاسەوارە دێرین و مێژووییەکانی ئەو ناوچەیە لەلایەن کەسانی تاڵانچی و نادڵسۆزەوە بە دەمامکی شوێنەوارناسەوە لە ئارادایە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاند، "محەممەد مەعسوومیان" شوێنەوارناسی سەر بە دەوڵەت وێڕای تیمێکی هاوکاری خۆی کە زۆربەیان دەمامکی شوێنەوارناسیان بە رووەوەیە، چەند رۆژە بە پاڵپشتی سپا بە ناوی شوێنەوارناسەوە خەرێکی دۆزینەوە و تاڵانی شوێنەوارە مێژوویی و دێرینەکانی مەریوان و ناوچە سنوورییەکانن.
خەڵکی کوردستان و مەریوان ئاگاداری ئەم پڕۆژەیەی حکومەت و سپای پاسداران هەن و ساڵانێکی زۆرە خەریکی تاڵانی شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستانن. جگە لەوە ئەم بەناو شوێنەوارناسانە بە کەرەسەی مودێڕن و پێشکەوتوو خەریکی کاری سیخوڕین لە کوردستان.