مەریوان/بەرتیلگیری کاربەدەستانی ئیدارەی ئاوو لە خەڵک ئەم شارە

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا:ئیدارەی ئاوو زێرئابەی شاری مەریوان لە بەرامبەر خزمەتکردنی بە شارۆمەندان پارە وەر ئەگرێت.

بە پێی ئەم راپۆرتە,لە ماوەی رۆژانی رابردوو لە شاروچکەی ئارمان لە شاری مەریوان لە بەرامبەر خزمەتگوزاری و ئاوو بردن بۆ ماڵی شارۆمەندان,لە هەر خێزانە لانی کەم "۱۰ملوێن تمەنیان وەرگرتوە.هەروەها کاربەدستانی شارەوانی بە خەڵکیان راگەیاندوە تا تەواوبوونی  ئەم پلانه ئەبێت لانی کەم" ۱۸ملێون تمەن بە ئیدارەی شاروانی رادەست بکەن.
بەرتیلگردنی ئیدارە حکومەتیەکان لە خەڵکی کوردستان و شاری مەریوان لە کاتێکدایە کە باروودۆخی ئابووریان لە ژێر هێلی هەژاریدایه و ئەم کارەساتە بوە بە هویی رەنجی خەڵکی کوردستان.

RELATED ARTICLES

Most Popular