هانا: سەرچاوەکانی هەواڵ لە مەریوانەوە رایانگەیاند، دەرمانگەی نەخۆشخانەی فەجر لەو شارە نەخۆشەکان لە مافی بیمەی دەرمان بێبەش دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بۆ هانا هاتووە، بەرپرسانی دەرمانخانەی ناوبراو ناهێڵن نەخۆشەکان لە مافی بیمەی دەرمانەکەیان کەڵک وەرگرن و لە دانی دەرمان بە بەهرەمەند بوونی نەخۆشەکان لە مافی بیمە خۆ دەپارێزن و نرخی تەنیا یەک لە چوار یا ئەوپەڕەکەی نیوەی دەرمانەکان بە کەڵک ورگرتن لە بیمە دادەشکێنن.
ئەم کارەی دەرمانگەی نەخۆشخانەی فەجر لە هەلومەرجێکدایە کە بەڕێچوونی خەڵکی کورد لە پارێزگاکانی کوردستان و بۆ وێنە مەریوان بە هۆی بێکاری و هەژاری لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار دایە.
شایانی باسە بە هۆی نەبوونی چاوەدێری کردن و بەڕێوەبردنی بەرێوجێی بەرپرسان، روون نەبوونی مافی نەخۆش و نەبوونی یاسایەک بۆ دیاریکردنی ئاستی ئەو بڕە پارەیەی دەکەوێتە ئەستۆی نەخۆش، بەرپرسانی ئەو دەرمانخانەیە لەم هەلە خراپ کەڵک وردەگرن و مافی نەخۆشەکان زەوت دەکەن و دەخۆن.