مەریوان: بڕینی داری دارستانەکان و بێدەنگیی ناوەندەکانی حکومەت 

هانا: شکاندن و بڕینی لە رادەبەدەری داری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بە هۆی بێدەنگی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکومەت ڕوو لە پەرەسەندنە. 

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوبوونەوە، سەرەڕای بەدوواداچوون و پێداگری زۆری شارومەندان سەبارەت بە بڕینی داری دارستان و لێڕەوارەکان و لەناوبردنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان، هیچ کام لە ناوەندە حوکومییەکان ئامادەی وڵامدانەوە و بەدواداچوون لەم بابەتەوە نین.
ماڵپەڕی فەرمی "ئەنجۆمەن سەوزی چیا" کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە لەم بارەوە ماوەیەکی دوورودرێژە چالاکانە خەریکی لەقاودانی ئەم دیاردەگەلەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە بەدواچوونێک لەلایەن ناوەندە پێوندیدارەکانی حکومەتەوە سەبارەت بەم کەیسە نەکراوە. 
داکۆکی و پشتیوانی لە ژینگە و پێش گرتن لە تێداچوونی، لە هەر وڵاتێکدا یەکێک لە ئەرکەکانی دەسەڵاتە، بەڵام لە هەڵسووکەوتی دەسەڵاتداران و بەرپرسانەوە دەردەکەوێ ڕوانینێکی وا لەلایەن ئەوانەوە سەبارەت بەکوردستان لە ئارادا نیە.
 

وێنە: "ئەنجومەنی سەوزی چیا"

RELATED ARTICLES

Most Popular