هاوکاران هانا لە مەریوانەوە ئاگاداریان کردین، شارۆمەندێکی کورد کە شوان بووە و خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە، لە بەرزاییەکانی سنووری “دووپلوورە” لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر سنوور تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا بریندار بووە و هێزەکانی حکومەتیش مەڕ و ماڵاتەکەیان دزیوە.
ئەم رووداوە رۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٨ی ژولای ٢٠٢١، هاتووەتە ئاراوە و ناسنامەی ئەو شوانەی بریندار بووە "ئەشرەف قادرنیا" و تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دووپلوورە" راگەیەندراوە
هێزەکانی حکومەتی ئێران لە سەر سنوور لە پارێزگاکانی کوردستان، لەباتی دابین کردنی ئەمنییەت و ئاسایشی خەڵک و بەرگرتن لە وێران بوونی ژینگە، کوشتنی کۆڵبەران و خەڵکی ناوچەکە، بوونە هێزێک بۆ تاڵانی ماڵ و داهات و مەڕوماڵاتی خەڵکی کورد.
