هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٦ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا بریندار بوو.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ناسنامەی ئەم کرێکارە "ئارمان دریواس" راگەیەندراوە و بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە بە تووندی بریندار بووە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.