بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە “٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣” کاسبکارێکی کورد بە ناوی “محەممەد خسرەوی” خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی باشماخی مەریوان ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئۆتۆمبێلی محەممەد خسرەوی لە نزیک شەهرەکی سەنعەتی دەشت بیلو ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە دراوەتە بەر فیشەک و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا پشتی ناوبراو بە قورسی بریندار بووە .
ئەم شارۆمەندە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕاوەنەی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە کراوە .