مەریوان: بریندار بوونی ژنێک بە هۆی تەقینەوەی گاز 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی هەینی ٢١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٢ی نوامبری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی گاز شارۆمەندێک بە توندی بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم رووداوە لە گەڕەکی ئاڕمان لە مەریوان هاتووەتە ئاراوە و ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکومەتیش فریای ئەو بنەماڵەیە نەکوتوون و هیچ جۆرە یارمەتێکیان نەگەیاندوونێ. بەڵام خەڵکی بە هەڵوێست و بەرپرس لەو گەڕەکە کەتوونە خۆ بۆ نوێژەن کردنەوەی خانووبەرەی ئەو خێزانە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular